ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی تۆنی كروس واز لە یاری تۆپی پێ دەهێنێت؟

لە دوای یۆرۆ لاكێشەی سەوز جێدەهێڵێت...

Yariga App

یاریگا –

تۆنی كروس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە هۆكاری وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ دەكات.

ئەستێرە ئەڵمانییەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند لە دوای یارییەكانی یۆرۆی 2024 واز لە یاریكردن دەهێنێت.

تۆنی کروس بڕیارێکی گرنگی لەبارەی کاروانی وەرزشی خۆیدا

ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی چاوپێكەوتنێكی دوور و درێژی لەگەڵ ماركا سازكرد و تێیدا باسی لە هۆكارەكانی پشت بڕیارەكەی كرد.

لە چاوپێكەوتنەكەیدا كروس گوتی:

پێشتریش چەندین جار گوتم كە دەمەوێت لە ریال مەدرید كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆم بهێنم و لە دوای ئەو یانەیە یاری بۆ هیچ یانەیەكی دیكە نەكەمەوە.

كۆتا وەرزم لەگەڵ ریال مەدرید، واتا ئەم هاوینە كۆتایی دێت، چیدیكە مێرینگی نابێت، تۆپی پێ نابێت، قورسە گوتنی ئەوانە.

پێموایە ئەوە قورسترین بڕیاری ژیانم بووە، سوپاس بۆ خوا پێوویست نەبووە لە ژیانی تایبەتی خۆمدا بڕیارێكی لەوە قورستر بدەم، ئێستا دەتوانم لەو هەستە تێبگەم، لەلایەك دڵخۆشم و لەلایەكیش دڵتەنگ.

لە درێژەی قسەكانیدا ئەندازیارەكەی مەدرید گوتیشی:

وەرزی رابردوو نزیك بووم لەوەی ئەو بڕیارە بدەم ، بەڵام بە گەڕانەوە بۆ رابردوو، دەمەوێت بڵێم بڕیارێكی درووست بوو كە بۆ ماوەی ساڵێكی دیكەش بەردەوام بووم، چونكە شتەكان بەوشێوەیە رۆیشتن كە چاوەڕێم دەكرد، پارێزگاریم لە تەندروستیم كرد، جەستەم قورس نەبوو، وەرزێكی دیكەی بێ پێكان بوو، جگە لەوانەش، من وەرزێكی زۆر باشم بردە سەر، بەڕاستی چێژم لە زۆربەی یارییەكان وەرگرت، توانیم پارێزگاری لە ئاستی خۆم بكەم.

هەمیشە ئامانجێكی گەورە هەیە كاتێك بیر لە وازهێنان دەكەیتەوە، ئەویش ئەوەیە كە دەتەوێت بە سەركەوتوویی واز بهێنیت و خانەنشین بیت.

هەمیشە حەزمدەكرد لە باشترین ساتەكانی پیشەیی خۆمدا خانەنشین بم، ئەوەش شتێكی ئاسان نییە، ئەو دەرفەتە دەتوانێت بە خێرایی لەدەست بچێت، هەرگیز نەمویستووە هەست بكەم كە یانەكە، هاندەران و كەسانی دەوروبەرم پێم بڵێن ” كۆتایی هاتووە ” ، یان بچمە سەر كورسی یەدەگ.

ئەگەر ئەوانە بەسەرمدا بهاتایە ئەوا شایەنی ژیانی پیشەگەریم نەبوو، بۆیە دڵخۆشم و شانازی دەكەم كە توانیم خۆم لە هەموو ئەو شتانە بە دووربگرم، هەستێكی خۆشە.

ئامار و دەستكەوتەكانی تۆنی كروس لە كاروانی وەرزشیدا

كروس لە كاروانی پیشەییدا 751 یاری لەگەڵ یانە كردووە و توانیویەتی 73 گۆڵ بكات و 163 گۆڵیش درووست بكات.

هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 108 یاری كردووە و توانیویەتی 17 گۆڵ بكات و 21 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button