ئینگلتەرا

وادەی رۆیشتنی تێن هاخ ئاشکرا کرا

Yariga App

یاریگا –

جیابوونەوەی مانچێستەر یونایتد و ئێریک تێن هاخ تەنها لەسەر کات وەستاوە و ئەو راهێنەرە دوایین رۆژەکانی خۆی لە یانەکە بەسەرد دەبات.

تێن هاخ لە ئەپرێڵی 2022 وەک ڕاهێنەری مان یو دەستنیشانکرا کە ماوەکەی تا هاوینی 2025 دەخایەنێت، بەڵام دوای دوو وەرز، ئەنجامەکانی لە خراپەوە بەرەو خراپتر چوون، بەتایبەت ئەم وەرزە کە نەیتوانی تەنانەت یانەکە بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگ. بەدەر لە گەیشتنی بە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، وەرزەکەی تێن هاخ شتێکی تێدا نەبوو بۆ یادگەی هاندەرانی مانچێستەر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووس، ئەم هاوینە راهێنەرە هۆڵەندیەکە ئۆڵدترافۆرد جێدەهێڵێت.

هەمان رۆژنامەنووس بەهێزترین پاڵێوراوی ئاشکرا کردووە بۆ شوێنەکەی تێن هاخ. ئەوانیش کیران مککێنای راهێنەری ئیپسویچ تاون و ماوریسۆ پۆچێتینۆیە.

ئەوەی یەکەمیان توانی یانەکەی بگەیەنێتە پرێمەرلیگ و، هەرچی پۆچێتینۆیشە لە چەند هەفتەی کۆتایی خولی ئینگلیزی توانی شتێک لە ناسنامەی چڵێسی پیشان بداتەوە سەرەڕای ئەوەی لە پلەی شەشەم گیرسانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button