ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی چ جۆرە راهێنەرێکی دەوێت؟

Yariga App

یاریگا –

دوای راگەیاندنی جیابوونەوەی ماوریسۆ پۆچێتینۆ و چێڵسی لەم هاوینە، ئێستا یانەکە لە هەرکات زیاتر شەڕ لەگەڵ کاتدا دەکات بۆ هەرچی زووە دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێیە بۆ وەرزی داهاتوو.

لە ماوەی ڕابردوودا باس له 9 بژاردەی دیار دەکرا وەک بەهێزترین ئەگەر بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ویستی یانەکە خۆی دەبینێتەوە لە چەند تایبەتمەندیەک، کە پێویستە راهێنەری داهاتوویان پێڕەوی بکات.

نۆ راهێنەری دیار پاڵێوراوی سەرەکین

بەگوێرەی زانیارییەکانی مات لۆ، رۆژنامەنووس لە دەیلی تەلەگرافی ئینگلیزی، چێڵسی راهێنەرێکی دەوێت پشت ببەستێ بە تۆپی پێیەک لەسەر بنەمای توانین لە کۆنترۆڵکردنی تۆپ (خاوەندارێتی تۆپ لە یارییدا).

ئەوە و هەروەها چاکترکردنی تیمەکە بە جۆرێک کە بتوانێ جڵەوی یاریی بگرنە دەست و لە هەمان کاتدا لەڕووی بەرگریشەوە جێگیربن.

بابەتی زیاتر

Back to top button