
یاریگا –
چێڵسی ئامادەکاریی بۆ راگەیاندنی ناوی راهێنەری نوێ دەکات و دەیەوێت چەند رۆژێک دوای یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگڵتەرا بەرامبەر مانچێستەر سیتی هەموو شتێک کۆتایی پێ بهێنێت.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید، بەربژێری ژمارە یەک و دڵخوازی یانەکەیە، گفتوگۆیەکی جیددی لە نێوان کارگێڕیی یانە لەندەنییەکە و نوێنەرانیراهێنەرە ئیسپانییەکە لە ئارادایە.
دەسەڵاتی نوێ بۆ راهێنەر و کڕینی ئەستێرە
پێچەوانەی راهێنەرەکانی پێشوو، راهێنەری نوێی چێڵسی دەبێتە هاوبەشێکی یەکسان لە دیاریکردن و کڕینی یاریزاناندا. بێهدا ئەقبالی، هاوسەرۆکی بلووز، ئاشکرای کردووە کە ستراتیژی یانەکە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و بۆ ئەم هاوینە ئامانجیان کڕینیدوو بۆ سێ یاریزانی ئامادە و بەئەزموونە نەک تەنیا بەهرەمەندی لاو.

سەرکەوتنە گەورەکانی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ لیڤەرکوزن و بردنەوەی نازناوە ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا، وایکردووە ببێتە باشترین بژاردە، هەروەها کارگێڕیی چێڵسی هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ماوە کورتەکەی لە ریال مەدرید نییە، هەر بۆیە بەرپرسانی یانەکەنە دەیانەوێت دوای یاریی کۆتایی، پڕۆسەکە زۆر خێرا بێت. چێڵسی دەیەوێت لە ماوەی نزیکەی 10 رۆژێکدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت.



