ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی بە لێدوانێک گڕ لە هاندەرانی ریال مەدرید بەردەدات

رۆبێرت باسی گواستنەوەی ئێمباپێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە، لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ ناترسێن.

هەوادارانی لالیگا و ریال مەدرید بە تایبەتی، چاوەڕێی هەواڵی بە فەرمیبوونی گواستنەوەی ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ مەدرید دەکەن.

گواستنەوەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لالیگا و ئێل کلاسیکۆش دەبێت، چونکە بارسێلۆنا بە دۆخێکی دارایی سەخت تێدەپەڕێت و بە ئاسانی ناتوانێت رکابەری لۆس بلانکۆس بکات.

لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا دووپاتیکردەوە؛ لە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید ناترسن

هەرچەندە هێشتا نەبووەتە فەرمی، بەڵام رێگاکام هەمووی بۆ مەدریدن. بەدڵنیاییەوە ئێمباپێ یاریزانێکی زۆر سەرسووڕهێنەرە و ئەگەر بچێتە ریال مەدرید، تیمەکە بەهێتر دەبێت. بەڵام شێوازی بیرکردنەوەمان ناگۆڕین و گرنگ نییە کێ یاری بۆ مەدرید دەکات. ئەگەر ئێمە تیمێک بین، بەیەکەوە کار دەکەین و دەتوانین بەسەریاندا سەربکەوین. دەبێ لە یەکەم یارییەوە ئامادە بین. چونکە بەدڵنیاییەوە ریال مەدرید پێویستی بە کات دەبێت و خاڵ لەدەست دەدات، دەبێ ئەم هەلە بقۆزینەوە.

ئێمباپێ تەنیا یەک یاری لەگەڵ پاریس ماوە و 25ی ئەم مانگە لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا رووبەڕووی ئۆڵێمپیک لیۆن دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو بە فەرمی پەیوەندی بە مەدرید بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button