ئینگلتەرا

لیڤەرپوڵ هەلێکی کار بڵاو دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە بڵاوکردنەوەی هەلی کارێک لە پێگەی فەرمی خۆیان لە لینکدئین رایانگەیاند، بەدوای راهێنەرێکی تایبەت بە لێدانی راستەوخۆدا دەگەڕێن.

رۆیشتنی یۆرگن کلۆپ لە لیڤەرپوول بەو مانایە بوو کە دەبوو بە زووترین کات راهێنەرێکی نوێ بۆ وەرزی داهاتوو هەڵبژێرن، هەر بەو هۆیەشەوە بڕیاریان دا لە وەرزی 2024/2025 لەگەڵ ئارنێ سلۆت دەست بە رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ بکەن.

یانەکە ئەمڕۆ بە فەرمی ئەم هەواڵەی راگەیاند کە بڕیارە راهێنەرە هۆڵەندییە تەمەن 45 ساڵەکە بەم زووانە بەرەو ئەنفیڵد بەڕێ بکەوێت و دەست بە کارەکانی دەکات، بەڵام پێدەچێت ستافی تەکنیکی لەم تیپەدا هێشتا تەواو نەبووبێت و بەدوای دۆزینەوەی ئەو راهێنەرانەدا دەگەڕێن کە ئەو دەیەوێت.

شەوی رابردوو هەلی کارێکی سەیر لە سایتی لینکیدئینی لیڤەرپوول سەرنجی زۆرێک لە بەکارهێنەران و هاندەرانی تۆپی پێی راکێشا. هەلی کارەکە لەلایەن یانەی لیڤەرپوولەوە بڵاوکراوەتەوە بۆ دۆزینەوەی راهێنەرێکی تایبەتمەند لە لێدانی راستەوخۆ ، وا پێدەچێت نگەڕانەکەیان لەم بوارەدا سەرکەوتوو نەبووە هەر لەبەر ئەمە لە سۆشیال مێدیادا بەدوای باشترین بژاردەدا دەگەڕێن.

لە بڵاوکراوەکەیان دا نووسیویانە:

لیڤەرپوول بەدوای دۆزینەوەی راهێنەرێکی بەئەزموون و ئارەزومەنددا دەگەرێت کە بڕوانامەی راهێنەرایەتی یوێفا یان هاوتای هەبێت و لە وەسفی کارەکەدا هاتووە کە دەبێت بتوانێت شیکاری دووبارە دەستپێکردنەوەی رکابەرەکانی بکات و لێدانی سزای تایبەتی لەگەڵ شێوازی تایبەتی خۆی هەبێت. هەروەها پێویستە هاوکاری سلۆت بکات لە دیزاینکردنی کۆبوونەوەکانی راهێنان. هەبوونی سەرکەوتنی سەلمێنراو لەم بوارەدا بۆ ئەم یانەیە زۆر گرنگە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button