ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بەرەوپێشچوونی نوێ لە هەوڵەکانی بایرن بۆ دەستنیشانکردن کۆمپانی

Yariga App

یاریگا –

بەرەوپێشچوونی نوێ رووی داوە لە هەوڵەکانی بایرن میونشن بۆ دەستنیشانکردنی ڤینسنت کۆمپانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان.

بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هاوینە بایرن و تۆماس توخێل لە یەکتر جیادەبنەوە بەهۆی وەرزە وشکەساڵییەکەی ئەو راهێنەرە لەگەڵ باڤارییەکان.

لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی ڤینسنت کۆمپانی وەک بژاردەیەکی چاوەڕواننەکراو هاتە بەرباس کە گوایە لە نێوخۆی یانەکە گفتوگۆی لەسەر کراوە سەرباری ئەوەی ئەو راهێنەرە بەلجیکیە نەیتوانی بێرنلی لە پرێمەرلیگ بهێڵێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئەمڕۆ ئەوە ئاشکرا بووە کە کۆمپانی لەلایەن میونشنەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی پێوەکراوە بۆ ئەوەی لەبارەی بڕیار و بارودۆخیەوە زانیارییان پێبدات.

هەر بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، لە گفتوگۆکاندا ڕاشکاو بووە. هێشتا بابەتەکە لە قۆناخەکانی زۆر سەرەتادایە، بەڵام گرنگیپێدانەکە راگەیەندراوە و کۆمپانی لە لیستەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button