یاریگا –
خێسوس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی کۆتایی بۆ پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا و مۆندیالی 2026 ئاشکرا کرد و ناوی چوار یاریزانی کورد لە لیستەکەدا هەیە.
کاساس 26 یاریزانی بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی ئاسیای 2027 و مۆندیالی 2026 بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەکانی ئیندۆنیسیا و ڤیێتنام بڵاوکردەوە.
هەریەکە لە ئاکام هاشم، ئوسامە رەشید، مارکۆ لاوک فەرەج و یوسف ئەمین لە لیستی کاساسدان، جیا لەم سێ یاریزانەش، هەریەکە لە ئەحمەد مەکنزی، یاریزانی هەولێر و عەلی کازم، گۆڵپارێزی زاخۆ بانگهێشتکراون.
لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو
گۆڵپارێزان: جەلال حەسەن، حوسێن حەسەن، عەلی کازم، کەمیل سەعد
بەرگریکاران: رێبین سولاقا، ئاکام هاشم، فرانس پەترووس، زەید تەحسین، مەناف یونس، ئەحمەد یەحیا، ئەحمەد مەکنزی، حوسێن عەلی، مستەفا سەعدوون
ناوەڕاستکاران: ئەمیر عەماری، ئوسامە رەشید، سەفا هادی، محەمەد تائی، عەلی جاسم، ماکۆ فەرەج، بەشار رەسن، لوئەی عانی، زیدان ئیقبال، ئیبراهیم بایش
هێرشبەران: یوسف ئەمین، ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی
هەڵبژاردەی عێراق لە 6ی مانگی داهاتوو لە جاکاراتا، پایتەختی ئیندۆنیزیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە و لە 11ی هەمان مانگ لە بەسڕە میوانداری هەڵبژاردەی ڤیێتنام دەکات.
هەڵبژاردەی عێراق بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنەکاندا دێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی بڕیوە، جیا لەمەش گەیشتووەتە جامی ئاسیای 2027 کە بڕیارە لە سعودیە بکرێت.