ئینگلتەراگرنگترین

سیتیزنس تەنیا نۆتینگهامی لە پێش ماوە بۆ ریکۆردێکی مێژوویی

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی تەنها بە بردنەوەی نازناوەکە کۆتایی بەم وەرزەی خولی ئینگلیزی نەهێنا، هاوکات کۆمەڵێک ڕیکۆردی ناوازەیشی تۆمارکرد.

دوای بردنەوەیان 3-1 لە وێستهام یونایتدی میوانیان، سیتی گەیشت بە زنجیرەیەکی درێژ بەبێ شکست کە 35 یاریە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا (29 بردنەوە و 6 یەکسانبوون).

بەگوێرەی پێگەی ئۆپتا بۆ داتا و ڕیکۆردەکان، ئەوە درێژترین زنجیرەی بێ دۆڕاندنە لە مێژووی یانەیەکی بەشدار لە پرێمەرلیگ.

لەسەر ئاستی یانەکانی خولەکانی سەرەوە، تەنها نۆتینگهام فۆرێست بە 5 بردنەوە زیاتر لەپێش مان سیتی ماوە کە ڕیکۆردەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1978.

شەممەی داهاتوو لە میانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و لە یاریی کۆتایی، سیتی و مان یونایتد ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. بەوەش چانسێکیتر لەبەردەم شینە ئاسمانییەکاندا ماوە بۆ کەمتکردنەوەی ڕیکۆردەکە لەگەڵ نۆتینگهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button