ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ بە ریکۆردەوە ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول کرد

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو بۆ لیڤەرپوولیەکان شەوێکی ئێجگار پڕ سۆز بوو کاتێک دوای 9 ساڵ ماڵئاواییان لە یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەریان کرد.

کۆتا هەفتەی خولەکە ڕێدز لە ئانفیڵد میوانداریی وڵڤرهامپتنی کرد و یارییەکەیشی 2-0 بردەوە کە تەنها پلەی سێیەمیان پێ بڕدرا.

بەو بردنەوەیە، یۆرگن کڵۆپ بوو بە یەکەمین راهێنەر له مێژووی یانەکەدا ڕێژەی بردنەوەکانی لە دوای 50 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاند گەیاندبێتە 60.9% کە بەرزترین ڕێژەیە.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە کە ساڵی 2015 پۆستەکەی وەرگرت، بە درێژایی ئەو ماوەیە 491 یاریی توانیویەتی 299 بردنەوە تۆمار بکات.

بردنەوەی نازناوێکی پرێمەرلیگ دوای ساڵانێکی زۆر لە وشکەساڵیی و، چامپیۆنزلیگێک، وای لە ڕاهێنەرەکە کرد وەک ئەفسانەیەک ماڵئاوایی لێ بکرێت لەنێو ئانفیڵد و تەواوی شاری لیڤەرپوولیش.

وا بڕیارە ئاڕنە سڵۆتی هۆڵەندی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی پۆستەکەی پێبدرێت و، لەو بارەیەوە کڵۆپیش پەیامی خۆی بۆ ئاراستەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button