ئیسپانیاگرنگترین

چاوه‌ڕواننه‌كراو.. راهێنەری ئافرەتانی بارسێلۆنا بۆ جێگرتنەوەی چاڤی پاڵێوراوە

Yariga App

یاریگا –

ناوێکی سەرسوڕهێنەر هاتە نێو لیستی پاڵێوراوان بۆ جێگرتنەوەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی داهاتوو.

چاڤی رۆیشتنی لە بارسێلۆنا راگەیاندبوو، پێش ئەوەی هەڵوێستی خۆی بگۆرێت و  و لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە رێکبکەوێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، بەڵام لێدوانەکانی ئەم دواییەی چاڤی سەبارەت بە بێتوانایی یانه‌كه‌ لە رکابەریکردنی ریال مەدرید و یانە گەورەکانی ئەوروپا، لاپۆرتای توڕە کردووە،بیر لە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ راهێنەرەکە دەکاتەوە.

بەگوێرەی به‌رنامه‌ی ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی، ڕافا مارکێز تاکە پالێوراونیه‌ بۆ ئەوەی له‌ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی چاڤی ببێته‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌، بەڵکو كارگێری بارسا هه‌ڵسه‌نگاند بۆ بژارده‌ی پێدانی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بە یۆناتان جیرالدێسا راهێنەری تیپی ئافرەتانی یانه‌ی بارسێلۆنا تاوتوێ ده‌كه‌ن.

به‌رنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، كارگێری بارسێلۆنا رێککەوتنێکی له‌گه‌ڵ جیرالدێس هه‌یه‌ بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدرێت لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی واشنتۆن سپیریتی ئەمریکی بكات، بەڵام ئامادەیە له‌ پێناو وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی پیاوانی له‌ یانه‌كه‌  بمێنێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button