ئینگلتەراگرنگترین

تیاگۆ سێلڤا: دەزانم پۆشینی درێسی چێڵسی مانای چ دەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ سێلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكە پەیامێكی بەهێزی بۆ یاریزانانی یانەكەی نارد، پێش كۆتا یاری خۆی بە درێسی چێڵسی.

لە ماوەی رابردوودا تیاگۆ سێلڤا رایگەیاند كە لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی چێڵسی جێدەهێڵێت.

بەرگریكارە بەڕازیلیەكە دووبارە پەیوەندی بە فلومینێنسی بەڕازیلیەوە كرد.

 


پێش كۆتا یاریی خۆی بە درێسی چێڵسیەوە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سكای سپۆرت تیاگۆ سێلڤا گوتی:

تیاگۆ دەزانێت پۆشینی درێسی چێڵسی مانای چی دەگەینێت.

ئەمڕۆ پەیامێکم هەیە بۆ یاریزانەکان لێرە بۆیان ئەنێرم، هیوادارم لەوە تێبگەن کە هەموو ئەو کارانەی کردوویانە بۆ ئەوەی بگەنە چێڵسی دەبێت شایانی بێت، چونکە ئەو وەرزەی کە هەمانە شایستەی چێڵسی نییە.

دەبێت ساڵی داهاتوو توانای زیاتر پێشكەش بكەن، دەبێت زیاتر پێشكەش بكەن.

ئەگەر سەیری یارییەکان بکەیت، هاندەران هەرگیز ئێمە و تیپەکەیان بەجێنەهێشت، هەرگیز، ئێمە لە پلەی نۆیەم، لە پلەی هەشتەم بووین، راستە؟ بەڵام هاندەرەکانمان هەمیشە لەوێ بوون، هەمیش 40 بۆ 45 هەزار هاندەر لەوێ بوون.

ئەگەر ئێمە لە شوێنێكی تر بوینایە دەیانتووانی بەردمان لێبدەن، ئێمەش دەزانین چی لە وڵاتەكەمان دەگوزەرێت، بۆیە دەبێت یاریزانان هەست بەوە بكەن و كێبڕكێی پلەكانی پێشەوە بكەن.

 

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تیاگۆ سێلڤا بەشداری لە 30یاری كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button