ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس لەگەڵ شوێنگرەوەکەی ئالێگریدا لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس گەیشتوونەتە گفتوگۆی پێشکەوتوو لەگەڵ بەربژێری نوێ بۆ شوێنەکەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری.

دوێنێ یۆڤی ئالێگری لە یانەکە دوورخستەوە بەتایبەت دوای ئەو هەڵسوکەوتانەی لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا کە بە سەرکەوتنی خانمە پیرەکە کۆتایی هات بەرانبەر ئەتاڵانتا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یوڤێنتوس تا ئێستا جگە لە تیاگۆ مۆتا پەیوەندی بە هیچ راهێنەرێکی دیکەوە نەکردووە. مۆتا ئەو ڕاهێنەرەیە کە یۆڤی بۆ پرۆژە نوێیەکەیان دەیانەوێ. پێشتر ئۆفەری سێ وەرزیی تا هاوینی 2027 پێشکەشیکراوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گفتوگۆکان بەردەوامن و یانەکە چاوەڕوانی بڕیاری مۆتا دەکەن.

تیاگۆ کە لە مانگی سێپتەمبەری 2022 پۆستی ڕاهێنەرایەتی بۆڵنیای وەرگرت، لەو ماوە کەمەدا یانەیەکی ئاستبەرزی دروست کردووە و ئەم وەرزەیش پێش کۆتایی هاتنی سێریائەی بە دوو هەفتە، پلەی سێیەمی ریزبەندین و توانی بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا یانەکە بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button