ئیسپانیاگرنگترین

فڕانس فوتبۆڵ لەبارەی پێدانی باڵۆن دۆری 2020 بە لیڤاندۆڤسکی خۆی یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

پێچەوانەی ئەو هیوایەی لیڤاندۆڤسکی بۆ خۆی دروستیکردبوو، گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ بڕیاریداوە باڵۆن دۆری 2020 دابەش نەکات.

نیکۆلاس مانیسیێر، سەرپەرشتیاری خەڵاتی باڵۆن دۆر لە گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ لە لێدوانێکی بە رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی راگەیاندووە :’بیرمان لەوە نەکردووەتەوە خەڵاتی باڵۆن دۆری 2020 بە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بدەین، ئێمە وەکو دامەزراوەیەک خاوەنی کۆمەڵێک یاسا و رێکاری تایبەت بە خۆمانین و زۆر بە توندی دەستیان پێوە دەگرین و پێیانەوە پابەندین’.

پێشتر لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی راگەیاندبوو :’ساڵانی 2020 و 2021 باشترین ئاستی خۆم پێشکەش کرد، بیستم گوایە بەهۆی ئاست و دەستکەوتەکانی ساڵی 2020 باڵۆن دۆری 2021ـیان بە مێسی داوە، بەڵام ساڵی 2020 ساڵی من بوو، لەو ساڵە گەیشتمە لوتکەی ئاستی خۆم، هاوڕێیەکم بەمدواییانە ئامارێکی بۆ ناردم، لە 85 یاری 100 گۆڵم کرد’.

هەروەها لیڤا گوتبووی :’ئەگەر ئێستا من باڵۆن دۆری 2020ـم پێبدرێت هەست بە بێڕێزی ناکەم و شانازیی پێوە دەکەم، چونکە من شایستەی باڵۆن دۆری ئەو ساڵە بووم، هەموو شتێکم بەدەستهێنا، ئاسایی دوای چوار ساڵ باڵۆن دۆرەکەم پێبدرێت’.

لیڤا وەرزی 2019/20 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 55 گۆڵی لە 47 یاریی کرد و نازناوی چامپیۆنزلیگ و بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button