ئه‌مریکاگرنگترین

بەرازیل میوانداری پاڵەوانیەتییەکی گەورەی بەدەستهێنا

سێیەمجارە بەرازیل میوانداری پاڵەوانیەتییەکی لەم ئاستە دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەرازیل میوانداری مۆندیالی خانمانی 2027 دەکات.

بەرازیل رکابەری هۆڵەندا، بەلجیکا و ئەڵمانیای کرد و توانی لە کۆنگرێسی 74مینی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ‘فیفا’ کە لە بانکۆک، پایتەختی تایلاند بەڕێوەدەچێت، شەڕەفی میواندارییەکە بەدەستبهێنێت.

بەرازیل لە کۆی 119 دەنگ، 78 دەنگی بەدەستهێنا و جۆش و خرۆشێکی زۆری بە شاندی ئامادەبووی بەرازیل لە هۆڵەکەدا.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لەبارەی پاڵەوانیەتییەکە گوتی

پیرۆزبایی لە بەرازیل بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی خانمان دەکەین، دەتوانن کاری گەورە بکەن.

بەگوێرەی راپۆرتی هەڵسەنگاندنی فیفا، فایڵەکەی بەرازیل لە چەندین رووەوە لە فایڵی هۆڵەندا، بەلجیکا و ئەڵمانیا باشتر بوو. بە تایبەت لەڕووی بوونی یاریگا و دامەزراوەی نوێی وەرزشی، هەروەها تۆڕی گواستنەوە و دابینکردنی شوێنی هاندەران، کە هەمووی بوونە خاڵی یەکلاییکەرەوە.

ئەمە سێیەمجارە پاڵەوانیەتییەکی لەم ئاستە لە بەرازیل بەڕێوەبچێت، دوای دوو مۆندیالی پیاوان لە ساڵانی 1950 و 2014.

وەشانی مۆندیالی 2027 هەمان فۆڕماتی مۆندیالی ساڵی رابردووی دەبێت، کە لە ئوسترالیا و نیوزیلاند بەڕێوەچوو. 32 هەڵبژاردەی بەشداری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button