ئاسیابازاڕی گواستنهوهسعوودیە
رۆناڵدۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ نەسڕ یەکلاکردووەتەوە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەنیازە گرێبەستەکەی لەگە نەسڕ تازەبکاتەوە و تاوەکو دوای تەمەنی 40 ساڵیی لەو یانەیە بمێنێتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، ئەفسانە زیندووەکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ نەسڕ بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 تازەبکرێتەوە. سەرچاوەکە دەڵێت هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی درێژە بە کارکردن بدەن پێکەوە.
گرێبەستی ئێستای رۆناڵدۆ لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت، ناوبراو لە مانگی دووی ساڵی داهاتوودا، ئاهەنگی 40هەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی دەگێڕێت. ئەگەر گرێبەستەکەی بۆ وەرزێک درێژبکرێتەوە ئەوا تاوەکو تەمەنی 41 ساڵی لە نەسڕ دەمێنێتەوە.
چاوەڕواندەکرێت رۆناڵدۆ داوا هێنانی یاریزانی زیاتر بکات لە نەسڕ لە هاوینی ئەمساڵدا تاوەکو بتوانن رکابەریی لەسەر ناسناوەکان بکەن پاش ئەوەی لەم وەرزەدا هیچ کامێک لە ناسناوە دیارەکانیان نەبردەوە.