یاریگا –
ئێرلینگ هالاند، ماشێنی گۆڵی مانچێستەر سیتی، بەر لە یاری یەکلاییکەرەوەی هەفتەی داهاتوو، پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
هێرشبەرە نەرویجییەکە دوو گۆڵی لە یاری رابردووی مان سیتی بەرامبەر تۆتنهام کرد، ئەم دوو گۆڵە مان سیتییان گەڕاندەوە پێشەنگایەتی و ئێستا پێویستی بە بردنەوەی دوا یارییە، تاوەکو بێ رکابەری ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.
هەرچەندە لەم وەرزە زۆر رەخنە لە هالاند گیراوە، بەوەی تەنیا لە یاری بچووک دەردەکەوێت، کەچی ئێستا هەمووانی بێدەنگ کرد و ئێستا گۆڵکاری خولەکەیە.
هالاند نزیکە لە بەدەستهێنانی دووەم خەڵاتی پێڵاوی زێڕین، لەوەتەی هاتووەتە مان سیتی، هەموو نازناوەکانی بردووەتەوە. بەر لە دوا یارییان بەرامبەر وێستهام، هالاند پەیامێکی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام بڵاوکردەوە
هێشتا کارەکەمان تەواو نەبووە.
View this post on Instagram
لە دوای یارییەکەی وێستهام لە یاریگای ئیتیحاد، پیاوانی گواردیۆلا چاوییان لە زیادکردنی نازناوێکی دیکە دەبێت و لە 25ی ئەم مانگە، لە یاری کۆتایی جامی FA لە وێمبڵی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبنەوە.