ئیسپانیاگرنگترین

دۆخمان شڵۆقە؛ چاڤی داوایەک لە هاندەران دەکات

سەرەڕای ئاستەنگەکان، چاڤی چاوی لە نازناوەکانە

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە؛ بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕن و داوای ئارامی لە هاندەران دەکات.

لە چەند وەرزی رابردوودا، بارسا بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێپەڕیوە و زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆ قەزارە. بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکان، ناچاربووە بەشێکی زۆر لە موڵک و تایبەتمەندییەکانی بفرۆشێت.

لە دۆخێکی وا هەستیار و پڕ کێشەدا، چاڤی لە ژێر فشاری بەردەوامی هاندەراندایە، بەڵام راهێنەرە کاتالۆنییەکە پێی وایە، دەبێ هاندەران لەسەرخۆ و پشوو درێژ بن، چونکە کاری زۆریان ماوە.

دەبێ هاندەرانی بارسێلۆنا لەم دۆخە سەخ و ئاڵۆزە ئابوورییەی یانەکە تێبگەن. لە 25 ساڵی رابردوودا، یەکەمجارە دۆخێکی لەمشێوەیە لە بارسا دروست دەبێت. کاتێک راهێنەر ناچارە بژاردەکانی بگۆڕێت، ئەوا سەرکەوتنەکان بەمشێوەیە بەدی ناهێن.

چاڤی سەرەڕای کێشەکان، پشوودرێژە بەڵام هیچ بەڵێنێک بە هاندەران نادات

دەزانم ئێستا خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکانین. بەڵام ئەمە بەو واتایە ناهێت، کە رکابەری لەسەر نازناوەکان ناکەین. بەڵام پێویستیمان بە سەقامگیری و کاتە. ساڵی رابردوو بەبێ ئەوەی یاری راستەقینەی خۆمان بکەین، ئەنجامی باشمان هەبوو، کەچی ئەمساڵ باشتر یاریمان دەکرد، بەڵام ئەنجامەکان خراپ بوون.

چاڤی لەبارەی ئامانجەکانی وەرزی داهاتوو دەڵێت

ئێمە لەگەڵ دۆخە سەختە ئابوورییەکە دەژین. دەبێ باشتر رکابەری بکەین و ئەم وەرزە بە هۆی وردەکاری بچووکەوە، لە رکابەرییەکاندا نەماین.

ئەمشەو پێنجشەممە، لە گەڕی 35ی لالیگا، بارسا میوانداری ئالمێریا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button