ئیتاڵیا

رافایێل لیاو نهێنیەک لەبارەی کانسێلۆ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

رافایێل لیاو ئاشکرایکرد، هەوڵیداوە هاوینی رابردوو جواو کانسێلۆ رازی بکات بۆ ئەوەی یاری بۆ میلان بکات بەڵام شکستی هێنا.

لیاو یەکێکە لە باشترین یاریزانە پورتوگالیەکانی تۆپی پێی ئێستا و زۆرێک لە تیپەکان ئەو یاریزانەیان دەوێت، بەڵام یاریزانە باڵە پورتوگالییەکە هێشتا دڵسۆزە بۆ میلان و ئەو یانەیەی دوو وەرز لەمەوبەر لەگەڵیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

خۆشەویستی بۆ رۆسۆنێری وایکردووە تەنانەت هەوڵی رازیکردنی باشترینەکان بدات بۆ ئەوەی لە میلان یاریی بکەن. یەکێک لەوانە کانسێلۆیە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرای کرد و گوتی:

کانسلۆ پێی گوتم لە منداڵییەوە میلانی خۆشدەوێت و یانەیەکی گەورەیە، بەڵام هاوکات گواستنەوەکە ئاسان نەبووە و بۆی قورس بووە. ویستی سیتی جێبهێڵێت و ئۆفەرێکی بە خواستن لە بارسا وەرگرت. مەرجەکان بەجۆرێک بوون کە ئەو بارسێلۆنای بە باشتر زانی.

کانسێلۆ لەم وەرزەدا 39 یاری لە بارسا ئەنجامداوە و 4 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی دروست کردووە. چارەنووسی بەرگریکارەکە لە بارسیلۆنا نادیارە گەر هاتوو یانە کاتالۆنییەکە گرێبەستێکی هەمیشەیی پێشکەش نەکات ئەوا لە هاویندا دەبێت بگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button