ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی کڵۆپ بە تەنیا لە ئانفیڵد بینراوە؟

یەکشەممە دوا یاری کڵۆپە لەگەڵ لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی تەنیای یۆرگن کڵۆپ لە ئانفیڵد، کاردانەوەی جیاوازی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بەدوای خۆیدا هێناوە، هاندەران بەدوای هۆکارەکەی دەگەڕێن.

هەفتەیەکە لیڤەرپوول کار لەسەر ئامادەکردنی رێورەسمێکی گەورە بۆ ماڵئاوایی کڵۆپ ئامادە دەکات.

چەند وێنەیەکی کڵۆپ کە بە تەنیا لە ئانفیڵد دەردەکەوێت، بووەتە جێی پرسیار و لێکدانەوەی جیاوازی هاندەرانی رێدز، کە زۆربەیان باوەڕ بە ماڵئاوایی راهێنەرە ئەڵمانییەکە ناکەن.

دروستی بڵاوبوونەوەی وێنەکە بریتییە لەوەی؛ ستافی لیڤەرپوول بۆنەیەکی تایبەتییان بۆ کڵۆپ رێکخست و بە مەبەستی تۆمارکردنی ڤیدیۆی سەرنجڕاکێش بۆ بۆنەکە، کڵۆپ لە چەند شوێنێک بە تەنیا بیندرا.

تەواوی نازناوەکانی سەردەمی کڵۆپ لە بۆنەکە نمایشکران و ستافی یانەکە، بڕگەیەکی تایبەت بە پرسیار و وەڵامیش بەڕێوەچوو.

کرەیگ ئیڤانس، جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی لیڤەرپوول لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە؛ دوانیوەڕۆییەکی زۆر بەهەست و سۆز بوو. یۆرگن ئەو کارە دەکات، کە تەنیا یۆرگن دەیکات.

یەکشەممە لیڤەرپوول لە یاری ماڵئاوایی کڵۆپ، لە ئانفیڵد میوانداری وۆڵڤز دەکات و ئەمە دوا یاری کڵۆپ دەبێت، دوای بەسەربردنی 9 ساڵ لەگەڵ یانەکەی مێرسیساید.

بابەتی زیاتر

Back to top button