ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئۆفەرێکی گرانبەها بۆ شتیگن ئامادەکراوە

''ئەستەمە بارسا دەستبەرداری شتیگن بێت''

Yariga App

یاریگا –

ئیتیحادی سعودی ئامادەیە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیتیحاد سوورە لەسەر گواستنەوەی شتیگن و دەیەوێت لە دوای تەواوبوونی ئەم وەرزەی لالیگا، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات، هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا، شتیگن گرێبەستەکەی تاوەکو یۆلیۆ/حوزەیرانی ساڵی 2028 لەگەڵ بارسا نوێکردەوە.

ئیتیحاد سەرەڕای گواستنەوەی کەریم بێنزێما، ئێنگۆلۆ کانتێ و فابینیۆ، وەرزێکی خراپ لە خولی رۆشنی سعودیە پێشکەش دەکات. بۆیە لە ئێستا رامۆن پلانێس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی جەددە، پلانی وەرزی داهاتووی داڕێشتووە و ئامانجی یەکەمیان، گواستنەوەی شتیگنە.

گۆڵپارێزی پێشووی بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخ بەشداری لە 32 یاری ئەم وەرزەی کەتیبەکەی چاڤی هێرناندێز کردووە. سەرەڕای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی پێکان.

بارسا دەیەوێت ئەم وەرزەی لالیگا بە پلەی دووەم کۆتایی پێبهێنێت و دووشەممە، لە مۆنجویک میوانداری رایۆ ڤاییکانۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button