عێراقکوردستان

کلاسیکۆی عێڕاق بە مەڕاسیمێکی گەورە بەڕێوەدەچێت

Yariga App

یاری نێوان یانەی قوەی جەویە و یانەی زەوڕا لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق مەڕاسیمێکی گەورەی بۆ دەکرێت و گرینگی تایبەتی پێدەدرێت لە هەموو ڕوویەکەوە.

کلاسیکۆی عێڕاق کە لە نێوان یانەی قوەی جەوی و یانەی زەوڕایە بڕیارە لە گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کە دەکاتە 28ـی ئەم مانگە لە یاریگای شەعب لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش کەمێک لە مەوبەر عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لەگەڵ نوێنەری هەریەک لە کۆمپانیای عەشتار و میدیا پڕۆ کۆبوویەوە بە مەبەستی گرنگیدان لە ڕووی گواستنەوە و کوالێتی یاریەکە، درجال داوای لە هەر دوو کۆمپانیای ناوبراو کرد کە دەبێ ئەم یاریە بە شێوازێک پەخش بکرێت لە جیهاندا هاوشێوەی نەبێت و دەنگدانەوە بەدوای خۆیدا بهێنێت و پیشەگەرانە بێت لە هەموو ڕوویەکەوە، هەروەها سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق داوای لە عەلی کەریم بەڕێوەبەری سیستەمی ڤاڕ لە عێڕاق کرد کەوا بۆ ئەم یاریە باشترین ئامادەکاری بکەن و لە سەرجەم گۆشەکانی یاریگا کاری خۆیان بکەن بۆ ئەوەی کەمترین هەڵە لە یاریەکە بکرێت.

بڕیاریشە پێش دەسپێکی یاریەکە مەڕاسیمێکی گەورە لە نێو یاریگا بەڕێوەبچێت چونکە کلاسیکۆی عێڕاق ساڵانە زۆرترین هاندەر لە خۆ دەگرێت و لە سەرجەم شارەکانەوە وەرزشوانان ئامادەی بینینی یاریەکە دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button