ئیسپانیاسعوودیە

ئیتیحادی سعودی هەوڵی بەدەست هێنانی ئەستێرەکەی بارسێلۆنا دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئیتیحادی سعودی دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەدا مارک ئەندرێ تێرشتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بگوازێتەوە.

لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ساڵی رابردوودا، یانەکانی سعودی بە مووچەی زۆر بەرزەوە یاریزانانی گەورەی تۆپی پێی ئەوروپایان گواستەوە ریزەکانیان و پێدەچێت ئەم رەوتە لەم هاوینەشدا بەردەوام بێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا زۆرێک لە میدیاکان باسیان لە ئارەزووی یانەکانی سعودیە کرد بە هاوکاری لەگەڵ ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێی ئەوڕوپا، ئێستاش باس لەوە دەکرێت کە یانەی ئیتیحاد بەنیازە گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە دیارترین گۆلپارێزەکانی جیهان کە لە پێکهاتەی بارسێلۆنا یاریی دەکات بگوازێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیتاڵی،ئاماژەی بەوە کردووە کردووە، ماوەیەکە یانەکە بە وردی چاودێری بارودۆخی تێرشتیگن دەکات و هیوادارن بتواننن لەگەڵ ئەم یاریزانە بگەنە رێککەوتن و لە وەرزی داهاتوو بتوانن بەهۆی ئەوانەوە ئەنجامەکانیان باشتر بکەن.

ئەم ئەستێرە ئەڵمانییە لە چەند وەرزی رابردوودا یەکێک بووە لە گۆڵپاریزە سەرەکییەکانی بارسێلۆنا، رەنگە رازی کردنی بەڕێوبەرانی یانە ئیسپانییەکە بۆ فرۆشتنی ئەستێرەکەیان قورس بێت، بەڵام دۆخی دارایی بارسا ئەوەندە خراپە وایکردووە ئیتیحاد هەلێکی باشتری هەبێت بۆ وەرگرتنی گۆڵپارێزەکە. یانەی ئیتیحاد ئامادەیە زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەی شتیگن خەرج بکات، لە هەمان کاتدا 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک پێشکەش بەو یاریزانە دەکات.


بەڵام بارسێلۆنا سەرەڕای دۆخی خراپی ئابوری ئامادە نییە دەستبەرداری تێرشتیگن بێت و ئەمرۆ رایگەیاند کە دەیانەوێت گۆڵپارێزەکەیان لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button