خوله‌کانی دیکەیاریگا

تارێمی بە گریانەوە ماڵئاوایی لە پۆرتۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

مەهدی تارێمی، هێرشبەرە ئێرانییەکەی پۆرتۆ لە دوایین شەوی یاریی کردنی لە یاریگای دۆ دراگاو نەیتوانی پێش فرمێسکەکانی بگرێت.

تارێمی کە بڕیارە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بکات دوێنێ شەو کۆتا یاریی خۆی بە درێسی دراگۆنەکان لە خولی پۆرتوگال ئەنجامدا و لە کۆتایی یارییەکە ماڵئاوایی لە هاندەران کرد.

لە دوو هەفتەی داهاتوودا پۆرتۆ دوو یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە خولی پۆرتوگالی و یاری کۆتایی جامی پورتوگال بەرامبەر براگا و سپۆرتینگ لیشبۆن ئەنجام دەدات و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش یارییەکەی دوێنێ شەوێیان ​​دوایین یاری وەرزی 2023/2024 لە یاریگای دۆ دراگاو بوو و هێرشبەرەکەش لە دوای فیکەی کۆتایی بە گریانێکی زۆرەوە یاریگای بە جێهێشت.

هەرچەندە هەفتەی رابردوو تارێمی گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی درووست کرد، لە یاریی شەوی رابردووشدا بەرامبەر بۆاڤیستا لە خولەکی 59دا وەک یاریزانێکی یەدەگ هاتە نێو یاریگا، بەڵام لەم ماوە کورتەدا دووبارە تواناکانی خۆی نیشاندا و بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم لە خولەکی 98 سەرکەوتنی بۆ یانەکەی بەدەست هێنا و دراماتیکترین شەوی لە دۆ دراگاو بەسەر برد.

تارێمی کاتی ماڵئاوایی کردن لە هاوڕێکانی

تارێمی، کە چوار ساڵی نایابی لەگەڵ پۆرتۆ بەسەر برد و توانی لەگەڵ ئەم تیپەدا نازناوی خولی پۆرتوگال و جامی یەکێتی پۆرتوگال و جامی سوپەر بەدەستبهێنێت، هەروەها لە هەشت تیپی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بوو و گۆڵی بەرامبەر تیپە گەورەکانی وەک چێڵسی و یۆڤێنتوس و لیڤەرپوول کردووە، شەوی یەکشەممە دوایین یاری خۆی بە درێسی پۆرتۆ لە دو دراگاو ئەنجامدا و بە گریانەوە ماڵئاوایی لە هاندەران و هاوڕێکانی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button