ئیسپانیاگرنگترین

لە چەند هەفتەی داهاتوو نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی مەدرید رادەگەیەنرێت

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید لە چەند هەفتەی داهاتوو گرێبەستی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی بە فەرمی رادەگەیەنێت.

شاهانەکان هاوینێکی قورس چاوەڕێیان دەکات لە بابەتی بڕیاردان لەسەر نوێکردنەوە یاخود دەستبەرداربوون لە گرنترین یاریزانەکانیان کە دیارترینیان لوکا مۆدریچ، تۆنی کرۆس و لوکاس ڤاسکێزە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێلیڤۆی ئیسپانی، مەدرید و ڤاسکێز سەرقاڵن بە یەکلاکردنەوەی وردەکارییەکانی درێژکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

ئەو سەرچاوە لە زانیارییەکانیدا ئاماژەی بە کات کردووە و ئاشکرای کردووە کە چەند هەفتەی داهاتوو واژۆکردنەکە بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە مانگی شوباتی ئەم ساڵ سەرچاوەیەکی ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە یاریزانە ئیسپانییەکە دەستپێشخەرییەکی یانەکەی رەتکردووەتەوە بە مانەوەی بۆ سێ وەرزیتر بەڵام بە هەمان مووچەی ساڵانەی 3.5 ملیۆن یۆرۆ.

ڤاسکێز دەستپێشخەرییەکی ڕیاڵی ڕەت کردەوە

بەرگریکارەکەی لای چەپ، مانگی یۆلیۆ تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ. کوڕی ئەکادیمیای یانەیەکەیە و لەوەتەی سەرخراوە بۆ تیمی یەکەم لە ساڵی 2015، تا ئێستا لەگەڵ قەڵای سپی ماوەتەوە و چەندین نازناوی جۆراوجۆری بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button