ئیسپانیا

ڤاسکێز دەستپێشخەرییەکی ڕیاڵی ڕەت کردەوە

یاریگا- لوکاس ڤاسکێز دەستپێشخەرییەکی یانەکەی ڕەت کردۆتەوە بۆ مانەوەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کادیناکۆپی ئیسپانی، ڤاسکێز ئەو ئۆفەرەی ڕیاڵی ڕەت کردۆتەوە کە بریتی بووە لە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرزیتر بەڵام بە هەمان مووچەی ساڵانەی ئێستای کە بڕی 3.5 یۆرۆیە.

گرێبەستی ئێستای یاریزانه ئیسپانییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و یاریزانەکەش ئارەزووی له جێهێشنی قەڵای سپی هەیە و، لە ئێستادا یانەکانی ئیڤەرتۆن و ئەی سی میلان چاودێری کۆتا پەرەسەندنەکان دەکات. بەپێی هەمان سەرچاوەی سەرەوە، ڤاسکێز مانگی داهاتوو بڕیاری یەکلاکەڕەوە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button