ئه‌مریکا

دیێگۆ کۆستا بووەتە پاڵەوانی بەڕازیلییەکان

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ کۆستا، ئەستێرەی پێشووی چێلسی، لە کارێکی خێرخوازیدا، بە هانای قوربانیانی لافاوەکەی بەڕازیلەوە رۆیشت.

دیێگۆ کۆستا، هێرشبەری پێشووی ئەتلەتیکۆ مەدرید، دوای لافاوەکەی بەرازیل، هەموو کاتەکانی خۆی تەرخان کردووە بۆ گەلەکەی و بە ئۆتۆمبێلە جیپ و جێتسکیەکەیەوە یارمەتی لێقەوماوان دەدات تاوەکوو بیانباتە پەناگەکان.

گۆڵکاری تیپی گرێمیۆی بەڕازیلی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە تووشی لافاوێکی سەخت بوو لە شاری ئێل دۆرادۆ و بە بینینی دۆخی نالەباری خەڵکەکە چوو بۆ یارمەتیدانیان. دیێگۆ کۆستا ئەو خێزانانەی لە لافاوەکەدا گیریان کردبوو، بەو جێتسکییەی کە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو، گەیاندنییە شوێنە پارێزراوەکان و لە دوای ئەو رۆژەوە کۆستا هاوکاری خەڵک دەکات. هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 کەسی رزگار کردووە و لەم ماوەیەدا بووەتە پاڵەوانێکی راستەقینە بۆ گەلەکەی.

;
ئەمە لە کاتێکدایە هەمووان زۆرجار دیێگۆ کۆستایان وەک یاریزانێکی توند لەناو یاریگادا دەناسی کە ململانێکانی لەگەڵ بەرگریکارانی تیپی بەرامبەر، چ لە ئیسپانیا و چ لە ئینگلتەرا، بابەتی سەرەکی میدیاکان بوون.

بەڵام لە دەرەوەی چوارگۆشەی سەوز رووخسارێکی جیاوازمان بینیوە و ئەمجارە لافاو بووە هۆی ئەوەی خەڵکی بەردەوام ستایش و سپاسی پاڵەوانەکەیان بکەن کە لەم کاتە سەختەدا لە لایان بووە و دووبارە ناوی کۆستا بووەوە سەردێری رۆژنامەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button