یاریگا –
دوای ئەوەی پێرێ ئارسیناڵ بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی جۆرجینیۆی راگەیاند، ئەوە میکێل ئارتێتای راهێنەری خۆشحاڵ کرد و پەسنێکی زۆری یاریسازەکەی کرد.
لە قسەکانیدا ئارتێتا باسی لەو تایبەتمەندیانە کرد کە ناوەراستکارە ئیتاڵیەکە هەیەتی و وتی
زەحمەتە کەسێک بدۆزیتەوە لە جۆرجینیۆ باشتر. بەو جۆرەی بیر لە هاتیمەکانی، بیر لە یانەکە دەکاتەوە، بەو جۆرەی ئێمە یاریی دەکەین، ئەو کەسێکە وا دەکات ئەوەی لە چواردەوری بێت باشتر دەرکەون. ئەو کواڵیتی هەیە، هێشتا تینوە بۆ بردنەوە، دەیەوێ لەگەڵ ئێمەدا بباتەوە. خۆی و خانەوادەکەشی لێرە دڵخۆشن.
ئارتێتا لەوەش زایتر بە باڵای یاریزانەکەدا گوتی و لە رووی رۆڵ و کاریگەرییەوە بەم شێوەیە باسی کرد
ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ هەموو راهێنەرێک، بەهۆی تایبەتمەندێتی لە خوێندنەوەی یاریی. بەو شێوازەی کە پەیوەندی دروست دەکات، سەرکردایەتی چواردەورەکەی دەکات زۆر نایابە.هانی ئەو نموونەیەکی باڵایە لە هاندانی هەموو یاریزانەکان و بەرزکردنەوەی ورەی تیمەکە. لەو رووەوە جۆرجی نموونەیە.
جۆرجینیۆ لە زستانی 2023 بە بڕی 11.30 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 51 یاری کردووە، گۆڵێکی کردووە و سێ گۆڵیشی درووستکردووە.
🗣 "Very difficult to find someone better than him"
Mikel Arteta explains that one of the reasons Jorginho was offered a contract extension is because of his ability to motivate others and boost team morale, serving as a role model 👇 pic.twitter.com/dY5gqy8IYt
— Sky Sports News (@SkySportsNews) May 10, 2024
وردەکاریی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی: