کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

بەڕازیل لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ کۆپا ئەمریکا راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

دۆریڤال جۆنیۆر لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیلی بۆ کۆپا ئەمریکا راگەیاند کە مانگی داهاتوو لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

هەریەکە لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ و ئیدێر میلیتاو و ئێندریک لە ریال مەدرید و گابریێل مارتینێلی لە ئارسێناڵ و مارکینهۆس لە پاریس سانجێرمان لە دیارترین ئەو ئەستێرانەن بۆ بەشداریکردن لە کۆپا ئەمریکا بانگهێشتکراون.

نێیمار داسیلڤا یاریزانی یانەی هیلالی سعوودی کە لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بووە، بۆ کۆپا ئەمریکا بەردەست نابێت و راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بانگهێشتی نەکردووە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەڕازیل بۆ کۆپا ئەمریکا:

گۆڵپارێزان: ئالیسن، ئێدەرسن، بێنتۆ.

بەرگری: دانیلۆ، یان کۆوتۆ، بێراڵدۆ، میلیتاو، گابڕیێل ماگالاش، مارکینیۆس، ئارانا، وێندێڵ.

ناوەڕاست: ئەندریاس پێرێرا، برونۆ گویمارێش، دۆگلاس لویز، جۆاو گۆمێز، پاکیتا.

هێرشبەر: ئێندریک، ئیڤانیلسن،مارتینێلی، رافینیا، رۆدیگۆ، ساڤینهۆ، ڤینیسیۆس

هەریەکە لە گابریێل خیسۆس و کاسیمێرۆ و کونها و ریچارلسن و برێمەر لە دیارترین ئەو یاریزانانەن بۆ کۆپا ئەمریکا بانگهێشتی سێلیساو نەکراون.

کۆپا ئەمریکا رۆژی 20ـی یۆنیۆ/حوزەیران تاوەکو 14ـی یۆلیۆ/تەممووز لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، کە بەڕازیل شەش جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە و لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی کۆڵۆمبیا و پاراگوای و کۆستاریکا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button