ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی ئارسیناڵ گرێبەستی جۆرجینیۆی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ئارسیناڵ گرێبەستی جۆرجینیۆی ئیتاڵی نوێکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر ماڵپەڕی فەرمی ئارسیناڵ بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی جۆرجینیۆی، ناوەڕاستکاری بەئەزمونی تیپەکەیان تا هاوینی ساڵی 2025 نوێکردووەتەوە.

گرێبەستە نوێیەکەی جۆرجی لەگەڵ گەنەرز بۆ یەک وەرز دەبێت، یاریزانەکە تا هاوینی 2025 لە ئارسیناڵ دەمێنێتەوە، بەڵام هیچ بژاردەیەکی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵدا نابێت.

ئەستێرە ئیتاڵییەکە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەسەکەی لە لێدوانێکی بۆ پێگەی فەرمی یانەکەی، دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت.

بەڕاستی دڵخۆشم بە مانەوەم، لێرە زۆر هەست بە باشی دەکەم، تەنیا ئەوەی کە دەبینم ئارسیناڵ قەدرم دەزانێت و دەیانەوێت بمێنمەوە، شتێکی گەورەیە بۆم، منیش هەست دەکەم دەتوانم شتی زیاتر پێشکەش بە گەنەرز بکەم، بۆیە بڕیارمدا بمێنمەوە.

جۆرجینیۆ لە زستانی 2023 بە بڕی 11.30 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 51 یاری کردووە، گۆڵێکی کردووە و سێ گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button