ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

تێری هێنری شەیدای ڤینیسیوسە

Yariga App

تیێری هێنری شەوی رابردوو ستایشێکی بێ وێنەی ڤینیسیوس جونیۆری کرد بۆ ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر بایەرن نیشانیدا.

ئەستێرە بەهرەمەندەکەی مەدرید هاوشێوەی یاری چوون، خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێدرا. بەدرێژایی یارییەکەش سەرچاوەی مەترسی بوو بۆ سەر گۆڵی بایەرن.

هێنری لە میانەی ئەرکەکەیدا وەک شیکەرەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ وتی

هەمووان هەر باسی ئێمباپێ و بێڵینگهام دەکەن وەک باشترینی جیهان، ئەوان شایستەن بەڵام تکایە ڤینیسیوس لە یاد مەکەن، ڤینی ئەو گرنگییەی پێنادرێت کە شایستەیەتی و رێگە مەدەن ئەوە رووبدات. ساتێک هەبوو لە یارییەکەدا کە هیچ یاریزانێکی مەدرید تۆپی نەدەویست تەنها ئەو نەبێت کە بە تەنها هەوڵی دەدا. پێم وایە ئێستا ڤینیسیوس و ئێمباپێ دوو باشترین یاریزانی جیهانن و بێڵینگهام سێهەمە

مەدرید لە شەوێکی مێژووییدا خۆی گەیاندە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و ڤینیسیوس لە تەمەنی 23 ساڵیدا دەرفەتی ئەوەی هەیە بۆ دووهەم جار جامەکە بەرزبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button