ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

رۆما ئەستێرەیەكی یوڤێنتوسی دەوێت

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد رۆما دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ فێدێریكۆ كیێزا ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس واژۆ بكات.

گرێبەستەكەی كیێزا لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

دانیێلی دی رۆسی راهێنەری رۆما هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانەكەی كردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

بەپێی زانیارییەكانی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، راهێنەرەكەی رۆما بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ كیێزا و هەوڵی رازیكردنی دەدات، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەكەی پایتەختەوە بكات.

لە راپۆرتەكەی رۆژنامە ئیتاڵیەكەشدا هاتووە، لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئیدارەی خانمە پیرەكە لە هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەكەیاندا بوون،بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداونەتەوە.

فێدێریكۆ كیێزا

لەم وەرزەی سێریا ئەی كیێزا بەشداری لە 33 یاریدا كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button