ئینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی ئینگلیزی و مێسیە بەڕازیلیەکە گەیشتنە ڕێککەوتنی زارەکی

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی لە کۆتاییدا ئاسۆی ڕوونی لێ دەرکەوت کاتێک توانی بگاتە ڕێککەوتنی زارەکی لەگەڵ ئێستێڤاو ویلیانی بەڕازیلی.

ماوەیەکی زۆرە بلووز ڕاوی لاوە بەڕازیلیەکەی پاڵمێراس دەکات و لە لیستی ئامانجەکانیدا لەپێشینەی دانابوو.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆی شارەزای گواستنەوەکان بڵاوی کردووەتەوە، یانە لەندەنیەکە گەیشتووەتە ڕێککەوتنی زارەکی و مەرجە کەسیییەکان لەگەڵ ئێستێڤاو.

رۆمانۆ ئاشکرایشی کردووە کە هێشتا دەستەوارەی سەرەتایی نەنێردراوە بۆ پاڵمێراس، بەڵام باوەڕ وایە تا نزیکی 32 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ 25ی تری گۆڕانکارییەکان بێت لەسەر بنەمای ئاستی ئەو یاریزانە لەگەڵ چێڵسی.

ئەو یاریزانە لە باڵەکان یاری دەکات و تەمەنی 17 ساڵە. بەڵام بەهۆی بەهرە و لێهاتوویییەکانیەوە بە “مێسینهۆ” ناوزەدکراوە.

پێشتر رۆمانۆ لە مانگی یەنایەر بڵاوی کردبووەوە کە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەسی “مێسینهۆ” بە 60 ملیۆن دیاریکراوە، بەڵام هیچ یانەیەک ئامادە نەبووە بیشکێنێت. لای خودی یاریزانەکەیش بارسێلۆنا لە پەیوەندییەکاندا هەبووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button