ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێمباپێ لە شوێنی ڤینیسیۆس یان رۆدریگۆ یاری دەکات؟ ئەفسانەیەک پێکهاتەی داهاتوو ئاشکرا دەکات

ڤان نیستێلڕۆی باسی شێوازی یاریکردنی مەدرید لە وەرزی داهاتوودا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ بۆ بەرەوپێشبردنی کاروانی وەرزشی، دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

رود ڤان نیستێلڕۆی، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید پێی وایە پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە مەدرید پەیوەستە بەکات و کرانە دەرەوەی پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، پڕۆسەی گواستنەوەکە خێراتر دەکات.

نیستێلڕۆی کە لە ساڵانی نێوان 2006 تاوەکو 2010 یاری بۆ مەدرید کرد، هیواخوازە لە کۆتایی ئەم وەرزە کیلیان کۆتایی بە چیرۆکەکان بهێنێت و پەیوەندی بە ریالەوە بکات. ئەفسانە هۆڵەندییەکە پێی وایە، بە چوونی ئێمباپێ بۆ مەدرید، بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر ئاسانتر دەبێت.

نیستێلڕۆی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس دەڵێت

کیلیان یاریزان و کەسێکی زۆر ژیرە و دڵنیام بۆ بەرەوپێشبردنی کاروانی وەرزشی و بردنەوەی باڵۆن دۆر، پێویستە یاری بۆ مەدرید بکات.

گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ مەدرید دیبەیتی گەرمی لەسەر شوێنی یاریکردنی دروستکردووە، چونکە لە ریال ڤینیسیۆس جونیۆر لە شوێنی کیلیان یاری دەکات و رۆدریگۆ لەلای چەپ. بەڵام نیستێلڕۆی پێی وایە، کارلۆ ئانچێلۆتی سیستمێکی گونجاو بۆ هەرسێکییان دەدۆزێتەوە.

بەدڵنیاییەوە هەرسێ یاریزانەکە دەتوانن بەیەکەوە یاری بکەن. پێم وایە یاریزانی ژمارە 9 لە یارییەک بۆ یارییەکی دیکە دەگۆڕێت، چونکە ئانچێلۆتی ئازادی زیاتر بە هێرشبەران دەدات. هەندێک جار ئێمباپێ و هەندێک جاریش ڤینیسیۆس دەستپێدەکات. تەنانەت رۆدریگۆش، لەگەڵ بێڵینگهام وەستیان ئەستەمە. ریال مەدرید لەگەڵ ئەم یاریزانانە دەتوانێت مێژووێکی نوێ بنووسێتەوە.

پێشبینی دەکرێت بەر لە دەستپێکردنی یۆرۆی 2024 ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی بدات و بە ئەگەرێکی زۆرەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button