ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێمباپێ: زۆر دڵتەنگین

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەكات.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارك دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرووسیا دۆرتمۆندی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

بەوەش بە هەردوو ئەنجامی هاتن و چوون دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە پاریس سانجێرمانی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یارییەكە كیلیان ئێمباپێ گوتی:

ئێمە زۆر دڵتەنگین.

بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پێوویستی بە كار و گەشتێكی دوور و درێژ هەیە، پاریس سانجێرمانیش دوور نییە لە بەدەستهێنانی نازناوەكە.

زۆر بێهیوا بووین، لەو یارییانەدا پێوویستە تیمەكە یەكلاكەرەوە بێت، بەڵام ئێمە یەكلاكەرەوە نەبووین.

چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی وەرزدا كیلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە ریزەكانی یانی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە بكات.

گرێبەستەكەی ئەستێرە فەڕەنسیەكە لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

لەم وەرزەدا ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری لە 46 یاریدا كردووە و توانیویەتی 43 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button