ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی: شایەنی بردنەوەی لالیگا بووين

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید، دوای بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا، رایگه‌یاند، ئێمه‌ شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا بووین.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وه‌ێت به‌یه‌كه‌وه‌ ئاهه‌نگ بگێرین، بەڵام دەبێت چاوەڕێی هەفتەی داهاتوو بکەین، یارییه‌كی گرنگمان بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیونزلیگ هه‌یه‌ ده‌بێت بیر له‌و یارییه‌ بكه‌ینه‌وه‌.

ئەنچیلۆتی گوتیشی، ئێمە زۆر دڵخۆشین و هەموو هانده‌رانمان دڵخۆشن، نازناوێکی شایستەبوو، دەمانەوێت لەگەڵ هاندەرانمان ئاهەنگ بگێڕین، بەڵام پێموایە ئەوان لە ئێمە تێدەگەن ئێمە لە ڕۆژی چوارشەممەدا یارییه‌كه‌مان زۆر گرنگه‌، دەبێت بە باشی خۆمان ئامادە بکەین بۆ ئەوەی جارێكی تر هانده‌رانمان دڵخۆشبن.

ئەنچیلۆتی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید 12 نازناوی بەدەستهێناوە، ژماره‌كه‌ی زێدانی تێپه‌راند كه‌ 11 نازناو بوو، به‌ دوو نازناو لەدوای ئەفسانەی میگێل مونۆزەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button