ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی | عەلی حەمادی لەگەڵ ئیپسویچ تاون گەیشتنە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

عەلی حەمادی لەگەڵ یانەی ئیپسویچ تاون بەفەرمی گەیشتنە پرێمەرلیگ و دوای 22 sاڵ ئیپسویچ تاون گەڕایەوە ریزی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا.

لە گەڕی چل و شەشەمی چامپیۆنشیپدا، ئیپسویچ تاون لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی خاوێن لە هەدەرسفێڵد تاونی میوانی بردەوە و بەفەرمی بلیتی دووەمی وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و وەرزی داهاتوو هاوشانی لێستەر سیتی بەشداریی پرێمەرلیگ دەکەن.

عەلی حەمادی دوای زیدان ئیقبال دەبێتە دووەم یاریزانی عێراقی لە مێژوودا یاریی بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ بکات، بەڵام زیدان ئیقبال پێش ئەوەی رووبکاتە ریزەکانی ئترێختی هۆڵەندی هیچ دەرفەتێکی یاریکردنی لە مانچێستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ پێنەدرا، کاردۆ سەدیق بەرگریکاری کوردی پێشووی کریستال پاڵاسیش بە هەمان شێوە ناوی لە لیستی یاریزانانی خولەکە بوو، بەڵام دەرفەتی یاریکردنی لە پرێمەرلیگ بۆ نەڕەخسا، ئەگەر حەمادی وەرزی داهاتوو بەشداریی یارییەکانی پرێمەرلیگ بکات، دەبێتە یەکەم یاریزانی عێراقی لە خولەکە یاریی بکات.

ئیپسویچ تاون بە کۆکردنەوەی 93 خاڵی بەدەستهێنا، کە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا حەمادی لە ویمبڵدنی ئینگلیزییەوە لە خولی پلە سێی ئینگلتەرا بردە ریزەکانی و هێرشبەرە عێراقییەکە بووە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی یانەی ویمبڵدنی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button