تیاگۆ سیلڤا دەگەڕێتەوە بەرازیل
یاریگا –
تیاگۆ سیلڤای بەرازیلی و بەرگریکاری یانەی چێڵسی دەگەڕێتەوە خولی بەرازیلی.
رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، تیاگۆ سیلڤا لەگەڵ یانەی فلومێنینزی رێککەوتنی زارەکی کردووە و لە هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە پەیوەندی بە یانە بەڕازیلییەکە دەکاتەوە.
رۆژنامە بەرازیلییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەفتەی داهاتوو تیاگۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ دەکات، گرێبەستەکەش بۆ ماوەی دوو وەرز و تا هاوینی 2026 دەبێت.
"Decidido a voltar para casa"
Mário, do Fluminense, vê discussão de clube definida com Thiago Silva ➡️ https://t.co/RpgEfoE4oL
📷Getty Images
— ge (@geglobo) May 4, 2024
بەرگریکارە تەمەن 39 ساڵانییەکە هەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، کە لەکۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێناکاتەوە و بە گرێبەستێکی ئازاد ماڵئاوایی لە یانە لەندەنییەکە دەکات.
تیاگۆ لە رابردوودا لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2009 لە دوو کاتی جیاواز درێسی فلومێنینزی پۆشیووە، جیا لەو یانەیەش هەر لە بەڕازیل یاری بۆ یانەکانی یوڤێنتودێ و ئاڕ ئێس فوتبۆڵ کردووە.
لە ئەوروپاش درێسی هەریەکە لە یانەکانی پۆرتۆ، دینامۆ مۆسکۆ، ئەیسی میلان، پاریس سانجێرمان و چێڵسی پۆشیووە.
— Thiago Silva (@tsilva3) April 29, 2024