فه‌ره‌نساگرنگترین

پێکان ئەستێرەیەکی پاریس بۆ ماوەیەکی زۆر دوور دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکی هەستیاردا پاریس سان جێرمان پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند.

شەوی ڕابردوو کوڕانی پایتەختی فەرەنسا لە میانی یاری چوونی چارەکی کۆتایی بوون بە میوانی بروسیا دۆرتمۆند لەنێو یاریگای ئالیانز ئارێنا و یارییەکەشیان 1-0 بە خاوەن ماڵ دۆڕاند.

تاکە گۆڵەکەی دۆرتمۆند لە خولەکی 36 لە ڕێگەی نیکلاس فلوکروگ هات. هەر لە کاتی گۆڵەکەیشدا بوو لە هەوڵیدا بۆ ڕێگەگرتن لە هەژاندنی تۆڕەکەیان، لوکاس هێرناندێزی فەرەنسی تووشی پێکان هات و لویس ئێنریکی بە ناچاری گۆڕانکاریی پێکرد.

لە بەیاننامەیەکی فەرمی پی ئێس جیدا ڕایگەیاند کە بەرگریکارەکەیان لە خاچی ئەژنۆی چەپیدا پێکراوە و بۆ ئەو مەبەستە دەبێت نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام بدرێت.

بەوەش بە گوێرەی زۆرێک لە سەرچاوەکان، ناوبراو 6-7 هەفتە لە یاریگان دووردەکەوێتەوە.

نەک هەر یانەکەی، بەڵکو ماوەی چاکبوونەوەی تا گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگاکان، هێندەی پێدەچێت کە تەنانەت هەڵبژاردەکەشی بێبەش دەبێت لە تواناکانی بۆ یۆرۆی 2024 کە 16ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button