راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

کوڕە باڵەکییەک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەدرەوشێتەوە؛ ئیبراهیم غازی بەشداریی %53ـی گۆڵەکانی یانەی حدوودی کردووە

Yariga App

یاریگا –

کوڕەکەی کوردەکەی باڵەکایەتی لەم وەرزە لە ریزی باشترین گۆڵکارەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت و بەشداریی 15 گۆڵی کردووە.

ئیبراهیم غازی لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر نەفتی وەسەت لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دوای ئەوەی لە نیوەی دووەمی یارییەکە بەشداریی کرد، دوو گۆڵی بۆ یانەکەی کرد و حدوود بەو دوو گۆڵە یارییەکەی بردەوە و کوڕە باڵەکییەکە بە پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا.

کوڕە کوردەکە لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 20 یاری 12 گۆڵ و 3 ئەسیستی بۆ یانەی حدوود تۆمارکردووە، واتە بەشداریی 15 گۆڵی یانەکەی کردووە، ئیبراهیم بەشداریی %53ـی گۆڵەکانی یانەکەی کردووە کە یانەکەی لەم وەرزە تەنیا 28 گۆڵی کردووە.

ئیبراهیم غازی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق
ئیبراهیم غازی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق

ئیبراهیم غازی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گوتی :’سوپاس بۆ خوا توانیم لە یارییەکە دوو گۆڵ تۆمار بکەم و سێ خاڵ بۆ یانەکەم بەدەست بهێنم، بە هاوکاریی هاوڕێیەکانم توانیم ئەو دوو گۆڵە بکەم و سوپاسی پشتیوانیان دەکەم’.

ئیبراهیم غازی کە لەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە لە پێنج یاریی یانەکەی دابڕاوە، تەنیا سێ یاریزان لە خولەکە لەو کوڕە کوردە زیاتر گۆڵیان کردووە، ئەیمەن حوسێن بە 22 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و عەلائەدین دالی و ئۆکیکی ئافۆلابیش هەریەکەیان 13 گۆڵیان کردووە.

May be an image of 1 person, playing football, playing American football and text

بابەتی زیاتر

Back to top button