یاریگا –
ئارسیناڵ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی، کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.
گەنەرز وەرزێکی قایلکەریان بەڕێکردووە تا ئێستا، سەرباری کرانەدەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی بایەرن میونشن لە چارەی کۆتایی. لە پریمەرلیگیش پاڵێوراێکی بەهێزن و رکابەری یەکەمی مانچێستەر سیتین بۆ نازناوەکە.
ئەگەرچی وەزێکی نموونەیی نەبوو بۆ جۆرجینهۆی ئیتاڵی لە ڕووی گۆڵ و ئەسیستەوە. بەڵام رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی زە ئەتڵەتیکی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە کە ئارسیناڵ گرێبەستێکی نوێ پێشکەشی ئەو یاریزانە دەکات. چاوەڕوانیش دەکرێت ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە واژۆ لەسەر نوێکردنەوەکە بکات.
🚨 Arsenal will offer a new contract to experienced midfielder Jorginho, with the Italian international expected to sign. ✍️🇮🇹
(Source: @David_Ornstein) pic.twitter.com/B0rTVfjyDx
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) April 30, 2024
جۆرجینهۆ زستانی ساڵی ڕابردوو بە بڕی 12 ملیۆن پاوەند چێڵسی بەرەو ئارسیناڵ جێهێشت. بۆ ماوەی یەک ساڵ. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ساڵێکی دیکەیشی پێ بدرێتەوە.
یاریزانە تەمەن 32 ساڵانەکە لەم وەرزە لە پریمەرلیگ 23 یاریی بەشداری پێکراوە. گۆڵی نەکردووە و خاوەنی دوو ئەسیستە. لە چامپیۆنزلیگیش تەنها گۆڵێکی هەبوو، بەبێ ئەسیست.