چامپیۆنزلیگگرنگترین

توخێل؛ ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە

Yariga App

یاریگا –

سبەی سێشەمە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری ریال مەدرید دەکات.

کەمێک لەمەوبەر تۆماس توخێلی راهێنەری یانە باڤارییەکە و جۆشوا کیمیچ بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکەیان کرد و بۆ میدیاکان دوان.

لێدوانەکانی کیمچ

زۆرجار ریال مەدرید یارییەکی باش ناکات و براوەش دەبێت، بۆنمونە بەرامبەر لاپیزگ و مانچێستەر سیتی، هۆکارەکەش ئەوەیە باوەڕیان بە کوالێتی و خاڵە بەهێزەکانیان هەیە، ئێمەش دەبێت باوەڕمان بەخاڵی بەهێزی خۆمان هەبێت.

ریمۆنتاداکانی ریال مەدرید؟ دوو ساڵ لەمەوبەر لە زۆربەی یارییەکان ریمۆنتادایان کرد و نازناوەکەیان بەدەستهێنا، ئەوە پەیوەندی بە بەخت نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو کوالێتییە بەرزە هەیە کە ریال مەدرید خاوەنییەتی.

لە 2020 بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بووینە پاڵەوان، بەڵام ئەمجارە دەمانەوێت ببینە پاڵەوان و لەگەڵ هاندەران ئاهەنگبگێڕین.

ئانچێلۆتی لە هەمووشوێنێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، چەندین نازناوەی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە، بەڵام بەداخەوە لەگەڵ بایرن میونشن هەمان سەرکەوتنەکانی ریال مەدریدی دووبارە نەکردەوە.

ڤینیسیۆس لەبڕینی یاریزانان یەکێکە لە باشترینەکانی ئەوروپا، رووبەڕووبوونەوەی سەختە و زۆر مەترسیدارە، دەبێت وریای بین.

دوو لە باشترین تیپەکانی جیهان رووبەڕوودەبنەوە، ئەنجامەکە پێشبینی بۆ ناکرێت.

تۆنی کرووس شۆخ و شەنگە، کۆنتڕۆڵکار و پارێزەرە

لێدوانەکانی توخێل

بە دڵنیاییەوە یارییەکی گەورە و نایاب و سەرنجڕاکێشە، کە هەموومان چاوەڕێی دەکەین، یارییەکی پێش کۆتایی نایاب و سەرنجڕاکێش دەبێت.

ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە و رووبەڕووی ئەفسانەیەک دەبینەوە.

کاتێک لە چێڵسی بووم، رۆدریگۆ بە گۆڵێک شکستی پێهێنام، لەگەڵ ڤینیسیۆس زۆر یەکلاکەرەوەن

جود بێڵینگهام زۆر گەشەی کردووە، زۆر بە باشی مامەڵە لەگەڵ یاریکردن لە یانەیەکی گەورەی وەک ریال مەدرید دەکات.

سبەی گنابری گۆڵ لە ریال مەدرید دەکات، نازانم چۆن بەڵام دەیکات.

پێویستمان بە بەخت و تاکتیکیشە، ئەگەر بتەوێت لە ریال مەدرید ببەیتەوە دەبێت هەردووکیانت هەبێت.

ئانچێلۆتی راهێنەرێکی ئارامە، وەک باوکێک وایە بۆ یاریزانەکانی، ئەوەش زۆر گرنگە، کارلۆ ئەفسانەیە، ئەوەی وەک یاریزان و راهێنەر کردوویەتی سەرسوڕهێنەرە، کەسیکی زۆر بەڕەوشت و میهرەبانە.

یاریکردنی لایمەر و دی لیخت؟ هێشتا نازانین، پشکنینی زیاتریان بۆ دەکرێت، رەنگە لایمەر چانسی بەشداریکردنی زیاتر بێت.

لێدوانەکانی ئولی هۆینێس؟ مێشکم تەنیا ریال مەدریدی تێدایە و بیر لە هیچی دیکە ناکەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button