ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گوێ لە ئۆفەرەکان دەگرێت بۆ فرۆشتنی ئەستێرەیەکی

Yariga App

یاریگا –

پەشیمانکردنەوەی چاڤی هێرناندێز لە جێهێشتنی پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا، زۆر پێشهاتی نوێ و دەنگۆی جیاوازیی دروستکردووە سەبارەت بە چانسی مانەوەی یاریزانەکانیشی لە یانەکە.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا کارگێڕی بارسا توانی چاڤی قایل بکات بە مانەوە، لە دیارترین لێدوانی راهێنەرەکە ئەوە بوو “باوەڕی بە پلان و پرۆژە گەڵاڵەکراوەکان هەیە”. لەنێو ئەو دەنگوباسانەی لە سەروبەندی راگەیاندنەکەدا بڵاو بووەوە، هێشتنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ بوو کە لەسەر داوای خودی چاڤی لە بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە بوو.

چاڤی داوایەکی لە ئاراوخۆ هەیە

بەڵام جارێکیتر زانیارییەکان لە ئیسپانیاوە باس لەوە دەکەن بلاوگرانا دەچێتە مامەڵەی فرۆشتنی ئاراوخۆوە ئەگەر ئۆفەرەکان دڵخوازی ئەوان بێت.

رۆژنامەی رێلیڤۆی ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە کە مانچێستەر یونایتد گرنگی دەدەن بەو بەرگریکارە. بارسێلۆنایش چاوی لەوەیە ئەگەر دەستپێشخەرییەکان بە ڕادەیەک گرنگ بوو، ئەوا مامەڵەی لەسەر دەکەن.

جاری یەکەم نییە ئاراوخۆ بە یانەیەکی دەرەوەی ئیسپانیا ببەسترێتەوە. لە ماوەکانی رابردوودا بایەرن میونخ دیارترین ئەو دەنگۆیانە بوو کە ناوی ئاراوخۆی لەگەڵدا دەهات بۆ گواستنەوەکانی هاوین. بەڵام هەر نیازێکی باڤارییەکان لەو ڕووەوە رەتکرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button