ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی: هێشتا چاوەڕێی باڵۆن دۆری 2020 دەکەم

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ هێشتا لیڤاندۆڤسکی هیوای لەدەست نەداوە و ئومێدی بەوە هەیە باڵۆن دۆری 2020ـی پێبدرێت، کە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵاتی ساڵەکەی نەبەخشی.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لەبارەی باڵۆن دۆری 2020 دەڵێت :’ساڵانی 2020 و 2021 باشترین ئاستی خۆم پێشکەش کرد، بیستم گوایە بەهۆی ئاست و دەستکەوتەکانی ساڵی 2020 باڵۆن دۆری 2021ـیان بە مێسی داوە، بەڵام ساڵی 2020 ساڵی من بوو، لەو ساڵە گەیشتمە لوتکەی ئاستی خۆم، هاوڕێیەکم بەمدواییانە ئامارێکی بۆ ناردم، لە 85 یاری 100 گۆڵم کرد’.

هەروەها لیڤا دەشڵێت :’ئەگەر ئێستا من باڵۆن دۆری 2020ـم پێبدرێت هەست بە بێڕێزی ناکەم و شانازیی پێوە دەکەم، چونکە من شایستەی باڵۆن دۆری ئەو ساڵە بووم، هەموو شتێکم بەدەستهێنا، ئاسایی دوای چوار ساڵ باڵۆن دۆرەکەم پێبدرێت’.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گەرچی لەگەڵ بایرن میونشن نازناوی بۆندزلیگا و جامی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگی 2019/2020ـی بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ساڵە خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەش نەکرا و ساڵی دواتر لیۆنێل مێسی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button