ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاوسەری ئولی هۆینیسی سەرۆکی بایەرن چی پێ وتووە دەربارەی چابی ئالۆنسۆ؟

Yariga App

یاریگا –

ئۆلی هۆینسی سەرۆکی یانەی بایەرن میونخ لە زاری خۆیەوە قسەیەکی هاوسەرەکەی دەگێڕێتەوە دەربارەی چابی ئالۆنسۆ و وەرگرتنی پۆستی راهێەرایەتی بایەرن میونخ کردوویەتی.

تا ئەو کاتەی ئاڵۆنسۆ لە مانگی رابردوو مانەوەی لە بایەر لیڤەرکوزن خەخت لێکردەوە، پاڵێوراوێکی بەهێز بوو بۆ شوێنەکەی تۆماس توخێل کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە ئەم هاوینە پۆستەکەی لێ وەردەگیردرێتەوە.

لە بارەی ئەگەرەکانی وەرگرتنی پۆستەکە لەلایەن ئاڵۆنسۆوە، ئۆلی قسەیەکی هاوسەرەکەی بیری هەموان دەخاتەوە

هاوسەرەکەم وتی ئەگەر ئاڵۆنسۆ کەسایەتی هەبێ، ئەوا نایەتە بایەرن میونخ. ئەگەریش خاوەنی کەسایەتی نەبێ، ئەوا بەڵێ دەکات بۆ هاتن. پاشانیش ئەو راهێنەری دروست نییە بۆ ئێوە. هاوسەرەکەم وەک هەمیشە ڕاستی کرد. ئاڵۆنسۆ پێی وتین ئێمە شاکارێکمان دروست کردووە. زۆرێک لە یاریزانەکان بەهۆی منەوە هاتن بۆ لیڤەرکوزن. بۆیە منیش جێیان ناهێڵم.

راهێنەرە ئیسپانییەکە کە تا 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، لەلایەن لیڤەرپوولیشەوە بەهەمان شێوەی بایەرن گرنگی پێدەدرا، بەڵام دواجار هەر لەگەڵ لیڤەرکوزن مایەوە.

سەرۆکی باڤارییەکان بێهیوا نەبووە لە تواناکانی ئەو راهێەنەرە و ئومێدی بە دوورمەودا هەیە و دەڵێ

ئێمە بە ئەدەبەوە داوامان لێکرد. ئەویش ڕەتیکردەوە چونکە خاوەنی کەسایەتیە. ئەو نەچووە هیچ یانەیەکی دیکە. ئەمانە ئەو تایبەتمەندیەی پێدەدات لە داهاتوودا ببێت بە راهێنەری بایەرن میونخ.

ئاڵۆنسۆ ئەم وەرزە تا یەکلاکردنەوەی نازناوەکە بەبێ هیچ دۆڕاندنێک یانەکەی کرد بە پاڵەوانی بۆندسلیگا و کۆتایی هێنا بە قۆرخکاریی بایەرن میونخ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button