ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤاندۆڤسکی دەخرێتە لیستی فرۆشتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا ناوی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندیش دەخاتە لیستی فرۆشتن.

رادیۆی کاتالۆنیا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ناوی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیشی خستووەتە لیستی فرۆشتن و لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری هێرشبەرە پۆڵەندییەکەی دەبێت.

یانە کاتالۆنییەکە بەدەست گرفتی زۆری مووچەی یاریزانانی تیپەکەی دەناڵێنێت، بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ پێویستە دەستبەداری چەند یاریزانێکی گەورەی ببێت.

لە هاوینی داهاتوو تەمەنی لیڤاندۆڤسکی دەبێت بە 36 ساڵ، مووچەی ساڵانەشی 16 ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە بارسا دەیەوێت خۆی لە تەمەنە زۆر و مووچە زۆرەکەی لیڤا دەرباز بکات.

لە بەرامبەردا کاتالۆنییەکان ئامانجییانە لە مێرکاتۆی داهاتوو هێرشبەرێکی لاوتر بە مووچەیەکی کەمتر بگوازنەوە تیپەکەیان.

جیا لە گۆڵکارە پۆڵەندییەکە، هەریەکە لە رۆناڵد ئاراوخۆی ئوروگوایی و فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندیش دوو لە دیارترین ئەو یاریزانانەن کە پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوو یانەکە جێبهێڵن.

لیڤا لە هاوینی 2022 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بە درێسی بارسا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 89 یاری کردووە، 53 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی درووستکردووە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی

بابەتی زیاتر

Back to top button