یاریگا –
یۆرگن کلۆپ رایدهگهنێت، له گهڕهكانی كۆتایی ئه‌نجام گرنگتره له ئاستی به‌رز و ئێمه تاكو كۆتایی بۆ ركابه‌ری نازناوی پرێمه‌رلیگ ده‌جه‌نگین.
یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ پێش یاری به‌رامبه‌ر ئیڤه‌رتۆن رایگه‌یاند، لە گه‌ره‌كانی كۆتایی بەدەستهێنانی ئەنجامە ئەرێنییەکان گرنگتره له پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز و یاری جوان، چونكه بردنه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێت به ئامانجه‌كه‌مان.
ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت یارییەکان ببەینەوە، منیش پێموایە توانای ئەوەمان هەیە، پێویستە هەمووان جەخت لەسەر پێویستی تێگەیشتن لەو شێوازە بکرێتەوە، ده‌بێت بیرمان ته‌نها لای بردنه‌وه بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ناتوانرێت بگوترێ کە شتەکان بە باشی بەڕێوەدەچن، بەڵام تا دوو هەفتە لەمەوبەر بارودۆخەکە زۆر باشتر بوو، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین دۆخه‌كه باشتر بكه‌ینه‌وه.
ڕاهێنەری لیڤەرپوول لە باسی له‌وه‌شكرد،لە ماوەی یەک هەفتەدا دوو یاریمان دۆڕاند، بەرامبەر ئاتالانتا و کریستاڵ پاڵاس، هەرچەندە ئاستمان وەک ئەنجامەکان خراپ نەبوو، هه‌رچه‌نده ڕەخنەمان لێدەگیرێت و پرسیارم لێده‌كرێت لەسەر تۆمارنەکردنی گۆڵ، به‌ڵام لە ژمارەدا تەنها دوو تیپ لە ئێمە زیاتر گۆڵیان تۆمارکردووە، ئەوانیش ئارسناڵ و مانچستەر سیتین.
له كۆتاییدا گوتی، ئێمه كارده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بیت له ركابه‌ریكردنی ئارسیناڵ و مان سیتی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ.