یاریگا-
میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر چێڵسی دەكات.
شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری دواخراوەی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ.
London derby delight ✨
Enjoy all the action from our big win over Chelsea 👇 pic.twitter.com/Xl2OG0lrYg
— Arsenal (@Arsenal) April 23, 2024
لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ TNT sports ئارتێتا گوتی:
زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەكە، بە ژمارەی ئەو هەل و گۆڵانەی كە كردمان، هەروەها بەوەی تۆڕی گۆڵەكەشمان بە خاوێنی هێشتەوە.
ئەوەی ئەم یاریزانانە لە ماوەی دە رۆژی كۆتاییدا كردوویانە باوەڕ پێنەكراوە، سەیری ژمارەكانی هەندێكیان دەكەیت ئەوە نا ڕاستەقینەیە، دەتوانن بیكەن و دەتوانن خۆیان باشتریش بكەن، چونكە ئەوەیان دەوێت، وە هەروەها بیرۆكەی بردنەوە لە بیر و هزریاندایە.
ئۆدیگارد؟
یاریزانێکی بەهرەمەندە و دەتوانێت لەگەڵ ئێمەدا گەشە بکات، ئێمە بڕوامان هەبوو کە دەتوانێت شتێکی تایبەت بۆ یانەكە زیاد بکات.
ركابەری لەسەر نازناوی پرێمەرلیگ؟
ئێمە دەبێت كاری خۆمان بكەین، ئێستاش دەبێت چاوەڕێ بكەین و ئەنجامی داهاتووی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ببینین.
پۆچێتینۆ؟
ئەو شایەنی هەموو هاوسۆزییەكە لە جیهاندا، بۆ ئەو كارانەی كردوویەتی و دەیكات، ئەو كارێكی باش دەكات، شایەنی ئەوەیە لە حەوت یاری داهاتوودا بردنەوە بەدەست بهێنێت.
ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 77 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش لیڤەرپوولی دووەمەوەیە.