ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی نێوان ئارسیناڵ و چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی و ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری چێڵسی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یاری دواخراوەی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یارییە ئارتێتا لە تواناكانی تیمبێر بێ بەش دەبێت و بەشداریكردنی تۆمیاسوش گومانی لەسەرە.

لە بەرامبەردا پۆچێتینۆ بە بێ هەریەك لە سانچێز ، كۆلویل ، ریس جەیمس ، ئێنكونكو ، لاڤیا و فۆفانا بێ بەش دەبێت و بەشداریكردنی هەریەك لە پاڵمەر ، گوستۆ و چێلوێل گومانی لەسەرە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:

گۆڵپارێز: رایا

هێڵی بەرگری: وایت ، سالیبا ، گابریێل ، زینچینكۆ

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد ، جۆرجینیۆ ، رایس

هێڵی هێرشبردن: ساكا ، هاڤێرتز ، مارتینێلی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی:

گۆڵپارێز: پیترۆڤیچ

هێڵی بەرگری: دیساسی، تیاگۆ سێلڤا ، چالۆبا ، كۆكۆریا

هێڵی ناوەند: كایسیدۆ ، ئینزۆ ، گالاگێر

هێڵی هێرشبردن: مادویكی، جاكسن، ستێرلینگ

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و چێڵسیش بە 47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button