ئینگلتەراگرنگترین

هەردوو مانچێستەر شەڕی ئەستێرەیەکی لیڤەرکوزن دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئەو ئاستەی یاریزانەکانی بایەر لیڤەرکوزن پێشکەشی دەکەن لەم وەرزە، بووەتە جێی سەرنجی گەورەکانی ئەوروپا و دیارترین کۆڵەگەکانی چابی ئالۆنسۆ بە ئامانج گیراون.

یانە ئەڵمانیەکە بە راهێنەرایەتی ئالۆنسۆ، وەرزێکی نموونەیی و کەم وێنە بەڕێ دەکات ٣٩ یارییە تامی شکستی نەکردووە لە هیچ پاڵەوانێتی و رکابەرایەتیەکی نێوخۆیی و کیشوەریدا.

لیڤەرکوزن لە ٢٧ یاریی بوندسلیگادا، جگە لەوەی خاوەنی دووەم بەهێزترین هێڵی هێرشبەرییە، هاوکات خاوەنی هێڵێکی بەرگری تۆکمەی ئەوتۆیە کە تەنها ١٩ گۆڵیان لێ تۆمار کراوە کە بەهێزترینن بە جیاوازییەکی زۆر لە هێڵی بەرگری هەر یانەیەکی دیکەی خولەکە. ئەویش لە سایەی رۆڵی پاڵەوانانەی جێریمی فریمپۆنگی هۆڵەندی کە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات هاوشانی هاوتیمیەکانی تری.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد سەرسامن بە ئاستی فریمپۆنگ و کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن ٤٠ ملیۆن پاوەندە.

یاریزانە هۆڵەندیە ٢٥ ساڵانەکە لە پێگەی بەرگری راست و باڵی راست یاری دەکات. ساڵی ٢٠٢١ بە گرێبەستێکی ناوەڕۆک ئاشکرا نەکراو گواسترایەوە بۆ لیڤەکوزن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button